Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 00:38

ئه‌مڕۆ دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌ستگیركردنی دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: تیمی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دوای دەستکەوتنی زانیاری ورد و بەدواداچوونی بەردەوام لەسەر دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر، هەروەها دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر و وەرگرتنی رێکارە یاساییەکان، ئه‌مڕۆ دووشه‌م توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن.

بڵاویشی كرده‌وه‌: له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی دوو بازرگانه‌كه‌، هه‌روه‌ها توانرا سێ كیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش لە جۆری ئەمڤیتامین ناسراو بە (کریستاڵ) ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هەردوو تۆمەتباره‌كه‌ دۆسیەیان بۆ کراوه‌ته‌وه‌ و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.