Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:44

پەیامی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی

کوردستان TV
100%

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لە پەیامێکدا سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی ڕایگەیاند، پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر هەڵبژاردن دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 31ـی 07ـی 2023 کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر پەیامێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر پێشوازی لە ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی دەکات لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پشتگیری بۆ یەکگرتن و چاکسازی پێشمەرگە.

 ڕاشیگەیاند: ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی پێشکەوتن دەکەین لە کۆبوونەوە و دانوستانی  نێوان هەردوولا لەسەر ئەو پرسانەی کە ماونەتەوە لەپێناو بەرژەوەندی بە خەڵکی هەرێمی کوردستان.

دوێنێ یەکشەممە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوە هاوبەشەکەی نێوان پارتی و یەکێتی، لەسەر ئەم خاڵانە ڕێککەوتن:-

خاڵانەی خوارەوە رێککەوتن:

- هەردوولا پشتیوانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن لەو کاتەی لەلایەن سەرۆکی هەرێم دیاری دەکرێت لەدوای ڕاوێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.

- بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان لە هەموو ڕوویەکەوە کێشە و جیاوازییە بچووکەکان بەلاوە بخرێن و ڕوو لە پێکەوە چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین.

- بڕیارمان دا پڕۆسەی ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام بێت.

- هەردوولا بڕیارمان دا پشتیوانی لە ڕێککەوتنەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەین.

- لەپێناو زیاتر لێکنزیکبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگاری و سەرکەوتن بەسەر کۆسپەکاندا بڕیارمان دا بە ڕۆحیەتی کوردستانیانە و نیشتمانپەروەرانە بەردەوامی بدەین بە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکان و هەماهەنگیمان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.