Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 05:25

له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی خورماڵ ده‌كرێته‌ قه‌زا

کوردستان TV
100%

له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ی دووشه‌م له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕێكاره‌ كارگێڕییه‌كانی به‌ قه‌زاكردنی خورماڵ ده‌ست پێ ده‌كات.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند "دوای ئەوەی دانیشتوانی خۆشەویستی ناحیەی خورماڵ لە ڕێی کەمپەین و داواکارییەکانیان، داوای بە قەزاکردنی ناحییەکەیان بەرز کردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی بە وەزارەتی ناوخۆ کرد کە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە، دەست بە ڕێکارە کارگێڕییەکان بکەن و ئامادەکارییەکان بۆ هێنانە کایەوەی قەزای خورماڵ تەواو بکەن".

هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه‌ "لەسەر فەرمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 31ی تەمووزی 2023 وەزارەتی ناوخۆ ڕێکارە کارگێڕییەکان و هەنگاوی کرداری هێنانەکایەوەی قەزای خورماڵ دەست پێ دەکات.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی لە خەڵکی خوماڵ و هەورامان و شاری هەڵەبجە كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.