ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له شاری به‌غدا پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كوێت كرد و له ڕێگه‌یه‌وه نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ده‌ست گه‌یشت.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌نێوان محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سالم عه‌بدوڵا جابر سوباح وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوێت باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌هێزكردنیان له سه‌رجه‌م بواره‌كان به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانی و كه‌رتی تایبه‌تدا كرا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێستا عێراق چۆته قۆناغێكی نوێی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه.
لای خۆشییه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوێت نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی شێخ ئه‌حمه‌د نه‌واف ئه‌حمه‌د سوباح سه‌رۆك وه‌زیرانی كوێتی دا ده‌ست سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له نامه‌كه‌دا ئاماژه به پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی عێراق و كوێت له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كرابووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.