لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچراو نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.
ئهمڕۆ یهكشهم30ی7ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی کاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ لەمەیدانی ئاژەڵانی شاری سلێمانی شەڕو دەمەقاڵێ لەنێوان دوو كەسدا دروستبوو، لەئەنجامدا كەسێك بەچەقۆ كوژراو تۆمەتباری ڕوداوەكە هەڵات.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه بهوهشدهكات: دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکەو وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕووداوەكە كراو دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی چوارچراو نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .
پۆلیس ئاماژه بهوهشدهكات: لەئێستادا تۆمەتبار (خ،ح،ح ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
پۆلیسی سلێمانی: لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك تۆمەتبارێك دەستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.