Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 09:32

تۆمەتبارێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب كه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردنی هه‌بوو دەستگیركرا

کوردستان TV
100%

مەفرەزەكانی به‌شی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی تاوانی سلێمانی به‌هاوكاری‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ كه‌ركوك تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كه‌ بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌بوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م30ی7ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی له‌لایه‌ن  دادوه‌ره‌وه‌ بڕیاری‌ ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تبارێك ده‌ركرا به‌پێی‌ مادده‌كانی‌ 289 - 298 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونیان بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستپێكردو، سه‌ره‌نجام توانرا تۆمه‌تبار (خ، م، خ) كه‌ به‌ناسنامە عه‌ره‌به‌، له‌شاری‌ كه‌ركوك‌و له‌لایه‌ن مەفرەزەكانی به‌شی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی تاوانی سلێمانی به‌هاوكاری‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ كه‌ركوك ده‌ستگیربكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.