Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:21

لە ڕۆژی سێشەممەوە لە هەرێمی کوردستان مانگ ڕووناکتر و گەورەتر دەردەکەوێت

کوردستان TV
100%

 سەنتەری کوردستان بۆ توێژینەوە لە وزە نەبینراوەکان و ئەسترۆلۆجی ڕایگەیاند، لە ڕۆژی سێشەممەوە مانگ بە قەبارەی 20% گەورەتر و ڕووناکیەکەیشی گەشتر لە جاران دەردەکەوێ بە ڕێژەی 99% .

سەنتەری کوردستان بۆ توێژینەوە لە وزە نەبینراوەکان و ئەسترۆلۆجی سەبارەت بە دیاردەکە ڕایگەیاند: دیاردەکە لەوکاتەیە کە مانگ و خۆر دەکەونە بەرامبەر یەکتری بە 180 پلەی فەلەکی، بەڵام ئەو کاتەی کە مانگ لە نزیکترین خاڵدایە لەگەڵ زەوی و گۆشەی بەرامبەر خۆر بەم پلەیە تۆمار بکات، دەبێتە مانگی بەدر لەنێو خۆمان پێی دەڵێین مانگی تابان.

ڕاشیگەیاند: ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 01ـی 08ـی 2023 دوای کاتژمێرەکانی 07:40 خولەک بەجوانی دەتوانرێ لە ئاسمان بەدی بکرێ و کە دووری نێوان زەوی و مانگ ئەوکات دەبێتە 363 هەزار کیلۆمەتر و واتە لە زەوی نزیک دەبێتەوە، بۆیە بە قەبارەیەکی گەورەتر دەردەکەوێ.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لەڕووی حساباتی ئەسترۆلۆجیەوە مانگ دەکەوێتە بورجی سەتڵ و دیاردەی پڕبوونەکە ئەمجارە لەو کۆمەڵە ئەستێرەیە دەبێ و لە کاتێکدا لە هەر مانگێکدا لە کۆمەڵە ئەستێرەیەک پڕدەبێ و دەکەوێتە بەرامبەر خۆر.

ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم دیاردە فەلەکیە دەبێتە دووەمین دیاردەی پڕبوونی مانگ لە 2023 و کە لە کۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵ و کۆتایی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵیش دیاردەکە دوبارە دەبێتەوەم بەڵام لە کۆمەڵە ئەستێرەی بورجی دیکە، لە کاتێکدا دووری نیوان زەوی و مانگ بە ئاسایی 384 هەزار کیلۆمەترە و بەم پێیەش‌ واتای 21 هەزار کیلۆمتر لە حاڵەتی دووری ئاسایی نێوان خۆی و زەوی نزیک دەبێتەوە.

کوردستان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.