Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 11:40

‌حكوومه‌تی عێراق كێشه‌یه‌كی دیكه بۆ ئاواره‌كان دروست ده‌كات

کوردستان TV
100%

بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدان كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ ئاواره‌كان دروست كردووه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌ر ئاواره‌یه‌ک له‌ شوێنی خۆی ده‌نگ بدات.

مه‌ناف حه‌سه‌ن به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ له‌مباره‌یه‌وه‌، به‌ (كوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی ڕای فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان، بڕیارێک دراوه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌ر ئاواره‌یه‌ک له‌ شوێنی خۆی ده‌نگ بدات.

ڕاشیگەیاند: پڕۆسه‌كه‌ قورسه‌ بۆ ئاواره‌كان، چونكه‌ كۆمسیۆن ناتوانێت له‌و ماوه‌یه‌ی دیاری كراوه‌ هه‌مووان تۆمار بكات، بۆیه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌شێكی زۆری ئاواره‌كان له‌ ده‌نگدان بێبه‌ش بن.

مه‌ناف حه‌سه‌ن هەروەها گوتی: نزیكه‌ی 130 هەزار ده‌نگده‌ری ئاواره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆک هه‌یه‌ و نزیكه‌ی 29 هەزار ده‌نگده‌ری ئاواره‌‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كانن‌ له‌ پارێزگای دهۆک.

به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی پارتی لە مووسڵ ئاماژەی بەوەش دا کە ئه‌و ماوه‌ی دیاری كراوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ر له‌ شوێنێک بۆ شوێنێكی دیكه‌ ماوه‌كه‌ی كه‌مه‌ و تاوەکو ئێستا 15 هه‌زار ده‌نگده‌ر دەنگی خۆیان گواستووه‌ته‌وه‌.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.