Erbil 10°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 12:47

شاخەوان عەبدوڵا بەهۆی کوژرانی دوو گەنجەکەی کەرکووک داوای لەکارلادانی بەڕێوەبەری ئاسایش دەکات

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرکۆنەی کوشتنی دوو گەنجی کەرکووک لەلایەن ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەکات و داوا دەکات بەڕێوەبەری ئاسایش لەکار لابدرێت و لێکۆڵینەوەی بەپەلە بۆ ڕووداوەکە دەستپێبکات.

ئەمڕۆ شەممە 29ـی 07ـی 2023 د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا بەتوندی سەرکۆنەی ڕووداوی کوشتنی دوو گەنج دەکات به ‌ناوه‌كانی‌ (هـ. ش. م) و (ئـ. ش. خ) له‌لایه‌ن هێزی‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ ناوچه‌ی‌ 55ـی‌ دۆمیز – پارێزگای‌ كه‌ركووک و ڕایگەیاند: کوشتنی ئەو دوو گەنجە لە کاتێکدا بووە کە ئه‌و دوو گەنجە سزا نه‌دراون و هیچ تاوانێكیشیان ئەنجام  نەداوە.

ڕاشیگەیاند: ئه‌و ڕووداو و هه‌ڵه‌ دووباره‌بووانه‌، بارودۆخه‌كه‌ تێك ده‌ده‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی‌ نه‌رێنی‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ئاشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگاكه‌دا ده‌بێت.

د. شاخەوان عەبدوڵا لە ڕاگەیەنراوەکە داوای‌ له‌ سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ كردووە کە ڕێوشوێنی‌ پێویست بگرێته‌به‌ر و به‌ڕێوبه‌ری‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ كه‌ركووک لەکار لابدات و لێپێچینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا بكرێت، بەهۆی دووباره‌کردنەوەی پێشێلكارییەکان و تێوه‌گلانی‌ له‌ کۆمەڵێک پرس و دۆسیه‌دا.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داواشی كردووە لێژنه‌یه‌كی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ به‌په‌له‌ بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی‌ دۆسیه‌كه‌ پێك بهێنرێت و لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگری‌ په‌رله‌مانییشی ڕاسپارد، به‌دواداچوون بۆ ڕووداوه‌كه‌ بكەن و هۆكار و ورده‌كارییه‌كانی‌ ئاشكرا بكەن.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.