سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە لە چەند پارێزگایەكی عێراقدا، كارەبا بەتەواوی پچڕاوە.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، پچڕانی كارەبا كاریگەری لەسەر چەند پارێزگایەك لە نەینەوا تا بەسرە هەبووە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری پچڕانی كارەباكە دەگەڕێتەوە بۆ كەموكوڕییەكی تەكنیكی لە هێڵی واست 400 كە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور بەیەكەوە دەبەستێتەوە.
گوتیشی: سەرجەم تیمەكانی چاككردنەوە بە مەبەستی دۆزینەوەی كەموكوڕییەكان و گەڕاندنەوەی كارەبا بۆ هەموو ناوچەكان ئاگاداركراونەتەوە.
لە چەند پارێزگایەكی عێراقدا كارەبا بەتەواوی پچڕا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.