Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:52

ئاكرێ.. له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا 20 كه‌س برینداربوون

کوردستان TV
100%

رووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک ژمارەیەک برينداری لێكه‌وته‌وه‌. 
غەفار زێباری، پەیامنێری کوردستان تیڤی پێی راگەیاندین، نیوەرۆی ئەمرۆ شەممە 29-7-2023، پاسێک لە جۆری کۆستەر کە ژمارەیەکی کرێکاری لەخۆ گرتبوو، بەهۆی خێرایی لیخوڕینەوە  لە قەزای ئاکرێ دووچاری وەرگەڕان دەبێت، لە ئاکامی رووداوەکەشدا 20 کرێکار برینداربوون. 
پەیامنێری کوردستان تیڤی راشیگەیاند: لە ئێستادا بەمەبەستی چارەسەری تەندروستی  بۆیان ته‌واوی برینداران رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.