Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 13:42

هاتووچۆی هەولێر ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بە سەرپێچییەكانی ترافیك لایتی مەخمور راگەیاند

کوردستان TV
100%

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند:  شەوی 28ی تەمووزی 2023، گرتەیەكی ڤیدیۆی لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبۆوە، كە تیایدا كۆمەڵێك ئۆتۆمبێل یەك بەدوای یەك لەسەر چرای سووری ترافیك لایتی مەخمور ناوەستن، و كامیرای تۆماركردنی سەرپێچیش یەك بەدوای یەك سەرپێچیان بۆ تۆماردەكات، لە ڤیدیۆكەشدا كەسێك قسە دەكات و دەڵێَت ئەوە كەژاوەی دوای مردووێكە و بۆ گۆڕستان دەچن، كەچی كامیرا سەرپێچیان بۆ تۆمار دەكات.
هەروەها وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت :هاووڵاتیانی ئازیز پێویستە ئاگادار بن:
1- كامیراكانی تۆماركردنی سەرپێچی بە سیستمێكی ئەلیكترۆنی كاردەكەن و هیچ كارمەندێكی هاتووچۆ كۆنترۆڵی بەسەریانەوە نییە. واتا بە ئۆتۆماتیكی كاردەكەن و  وا دیزاین كراون كە سەرپێچی بناسنەوە و تۆماری بكەن، جا بە هەر هۆكار و لەلایەن هەر كەسێك بێت. 
2.  لەڕووی یاساییەوە ڕۆیشتن لە دوای كەژاوەی مردوو بەحاڵەتی لەناكاو و بەپەلە ئەژمار ناكرێت. بە پێچەوانەوە ڕانەوەستان لە ترافیك لایت لە كاتی چرای سووردا ئەگەری كارەساتی گەورەی لێ دەكەوێتەوە. بۆیە دەبوایە هەموو ئۆتۆمبێلەكان بۆ پاراستنی خۆیان و هاووڵاتیانی دیكە سەرپێچی نەكەن و لە چرای سوور نەدەن.
دەشڵێت: بۆ سەلامەتی هەمووان، داواتان لێ دەكەین پێگیری بە یاسا و ڕێنماییەكان بكەن و لە چرای سووری ترافیك لایتەكان بوەستن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.