Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:57

دژەتیرۆری کوردستان زانیاریی لەبارەی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی سنووری شارباژێڕ دەدات

کوردستان TV
100%

درۆنی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە سنووری قەزای شارباژێڕ کردۆتە ئامانج و 4 کوژراو و بریندارێکی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر 20:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 28ـی 07ـی 2023 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە نزیک گوندی ڕەنگینە لە دەڤەری شارباژێر لە پارێزگای سلێمانی کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە 4 چەکدار کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو.

سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ناحییەی زەلان پێشووتر بۆ (کوردستان تیڤی) ئاماژەی بەوە دا کە بۆردومانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە چوار کوژراوی لێکەوتووەتەوە.

هەروەها باسی لەوەش کردبوو کە هەر بەهۆی بۆردومانەکە بەشێک لە پوش و پاوانی ناوچەکەش ئاگری گرتووە و تیمەکانی بەرگری شارستانیش بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.