ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری كه‌ركووك ته‌قه له ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس كرا، ته‌قه‌كه‌ره‌كان هه‌ڵاتوون و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراون.
ڕووداوه‌كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕوویداوه و له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی له سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووك دوو چه‌كداری ده‌مامكدار به سواری ماتۆڕسكیله‌وه ته‌قه‌یان له ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی پۆلیس كردووه كه له ڕێگه بوو بۆ ده‌وامی ئاسایی خۆی.
ئه‌فسه‌ره‌كه پله‌ی ملازمی پۆلیسی هه‌یه و ناوی (عه‌لی شه‌هاب ئه‌حمه‌د)ـه و ته‌مه‌نی 33 ساڵه و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی داقووقه.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی ته‌ندروستی ئه‌فسه‌ره‌كه، پۆلیسی كه‌ركووك ڕایگه‌یاند: دوو گوله به‌ر شانی ملازم عه‌لی كه‌وتووه و چاره‌سه‌ری بۆ كراوه و ئێستا بارودۆخی ته‌ندروستی جێگیره.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستاش، له‌لایه‌ن دوو ماتۆڕسكیله‌وه ته‌قه له عه‌مید غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ناوجه‌وانانی پۆلیسی كه‌ركووك كرا و به‌هۆیه‌وه یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی كوژرا، دواتریش ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاره‌تی ته‌قه‌كانی گرته ئه‌ستۆ.
كه‌ركووك / هه‌ڵۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.