وه‌زیری ئابووری ژاپۆن ئاشكرای كرد كه له مانگی داهاتووه‌وه هه‌نارده‌كردنی هه‌موو جۆرێكی ئۆتۆمبێلی وڵاته‌كه‌یان بۆ ڕووسیا قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن.
یاسوتووشی نیشیمۆڕا وه‌زیری ئابووری ژاپۆن ڕایگه‌یاند: رۆژی 2ی مانگی داهاتوو بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌نارده‌كردنی ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی بۆ ڕووسیا ده‌رده‌كه‌ن و بڕیاره‌كه‌ش به فه‌رمی له رۆژی 9ی مانگه‌وه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م قه‌ده‌غه‌ی هه‌نارده‌كردنی ئۆتۆمبێلی جۆری كاره‌بایی و بارهه‌ڵگر و چه‌ند جۆرێكی تر بۆ ڕووسیا ده‌رده‌كه‌ن.
وه‌زیری ئابووری ژاپۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌نارده‌كردنی ئۆتۆمبێل بۆ ڕووسیا له چوارچێوه‌ی ئه‌و سزایانه ده‌بێت كه وڵاته‌كه‌یان ده‌یخاته سه‌ر كه‌رتی پیشه‌سازی ڕووسیا به‌هۆی جه‌نگ به‌رامبه‌ر ئۆكڕاینا.
یاسوتووشی نیشیمۆڕا جه‌ختیشی كرده‌وه كه ژاپۆن به وردی چاودێری شه‌ڕی ئۆكڕاینا ده‌كات و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تیش حه‌وت وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهان، هه‌موو توانایه‌ك ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ جێبه‌جێكردنی سزاكان و قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌نارده‌كردن بۆ وڵاتی ڕووسیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.