Erbil 10°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 15:30

په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی له‌ نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یامی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيى گشتيى ڕۆشنبيرى و هونه‌رى له‌ دهۆك كرد به‌هۆی كۆچی دوایی كوڕه‌ جوانه‌مه‌رگه‌كه‌یه‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ ئه‌يووب ڕه‌مه‌زان به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيى گشتيى ڕۆشنبيرى و هونه‌رى له‌ دهۆك، بۆ كۆچى دواييى (ميره‌ڤان)ى جوانه‌مه‌رگى كوڕى، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵى خۆى ئاراسته‌ى به‌ڕێزيان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريان كرد و هاوسۆزى هاوخه‌مى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى.

سه‌رۆكی هه‌رێم هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى جوانه‌مه‌رگ به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ دايك و باوك و خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.

لاى خۆشیيه‌وه ئه‌يووب ڕه‌مه‌زان سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.