به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پله‌كانی گه‌رما له ماوه‌ی ئه‌و دوو ڕۆژه‌دا هێشتا به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشه‌م.
ڕاشیگه‌یاند: له كاته‌كانی دوای نیوەڕۆدا لە ناوچەکانی باشووری خۆرئاوای هەرێم خێرایی با کەمێک چاڵاکبوونی زیاتری ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پله‌كانی گه‌رما کەمێک بەرزتر دەبن لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هه‌ینی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 45 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 42پلەى سیلیزى
دهۆک: 43 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 46 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 45 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 45 پلەى سیلیزى
سۆران: 43 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 47 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.