سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كوێستانه‌كانی شارۆچكه‌ی سیده‌كان، شوانكارێكی گه‌نج به‌ر مین ده‌كه‌وێت و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێ.
شوانكاره‌كه گه‌نجه و ناوی (سیروان نه‌بی)یه ته‌مه‌نی 17 ساڵانه و خه‌ڵكی گوندی بێژانی سنووری ده‌شتی هێرته سه‌ر به شارۆچكه‌ی سیده‌كان.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌نجه‌كه مه‌ڕ و ماڵاته‌كانی بۆ له‌وه‌ڕاندن بردۆته كوێستانه‌كانی سه‌روكه له سنووری شارۆچكه‌ی سیده‌كان و له كێڵگه‌یه‌كی مینڕێژكراو نزیك بووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه مینێك له‌ژێر قاچه‌كانی ته‌قیوه‌ته‌وه.
هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه، گه‌نجه‌كه به برینداری گه‌یه‌نراوه‌ته بنكه‌ی ته‌ندروستی سیده‌كان و دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی، به‌هۆی زۆری برین له ده‌ست و قاچ و جه‌سته‌یه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران كراوه.
بەپێی دوایین ئامار لە بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر ئەمسال ئەمە شه‌شه‌مین رووداوی مینە کە لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران روویانداوە کە تیایدا 2 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و چواره‌كه‌ی تریش کەمئەندام بوونە.
سیده‌كان / مه‌هدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.