وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پلاتفۆڕمێكی نوێی ڕاگه‌یاند و به‌گوێره‌ی پلاتفۆڕمه‌كه بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، پێویست ناكات سه‌ردانی وه‌زاره‌ته‌كه بكه‌ن.
پلاتفۆڕمێكی نوێیه‌كه بریتییه له بەدواداچوونی ئەلیکترۆنی نوسراوە فەرمییەکانی وەزارەتی پەروەردە.
سه‌باره‌ت به پلاتفۆڕمه‌كه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕایگه‌یاند: بۆ له‌مه‌ودوا پێویست ناکات ئیدی سەردانی دیوانی وەزارەت بکەیت بۆ بەدواداچوونی مامەڵەکەت، چونکە واژووی نووسراوەکان و نووسینی پەراوێزەکانیش کراونەتە ئەلیکترۆنی.
ڕاشیگه‌یاند: له ڕێگه‌ی لینكی پلاتفۆڕمه‌كه (به‌دواداچوونی نووسراوی فه‌رمی) دەتوانی ژمارەی نووسراو و ژمارەی مۆبایل بنووسیت و بزانیت نووسراوەکەت لە دیوانی وەزارەتی پەروەردە بەکوێی گەیشتووە.
لینكی پلاتفۆڕمی (به‌دواداچوونی نووسراوی فه‌رمی) وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.