Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:03

كۆمه‌ڵه‌ و ڕێكخراوه‌ كوردستانییه‌كان: نیشاندانی ئاڵای كوردستان وه‌ك ئاڵای به‌شێكی وڵات جێگه‌ی قبووڵكردن نییه‌

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی کەنەکە و هەندێ لایەن لە کۆنفرانسێکیاندا لەسەر پەیماننامەی لۆزان ئاڵای کوردستانیان تەنیا وەک ئاڵای باشووری کوردستان ناساند، چەندین كۆمه‌ڵه‌ و ڕێكخراوی‌ كوردستانی لە ده‌ره‌وه‌ی وڵات بە پەیامێک ئیدانەی ئەو کارەیان کرد.

لە پەیامەکەدا کۆمەڵە و رێکخراوه‌ کوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات رایانگەیاند "نیشاندانی ئاڵای كوردستان وه‌ك ئاڵای به‌شێكی وڵات جێگه‌ی قبووڵكردن نییه‌ و بە توندی دژی دەوەستینەوە".

ئەوەشیان خستووەتە روو "سەدان هەزار کورد و کوردستانی، پێشمەرگە ئاسا لەژێر ئەو ئاڵایەدا گیانیان بەخشیوە و بوونەتە قوربانی، ئاڵایەک کە بە خوێنی کچان و کوڕانی کوردستان لە هەرچوار پارچەی کوردستان نەخشابێت و هێمایەک بێت بۆ ئازادی و سەربەخۆیی و بەرخودان و خۆنەچەماندن، بەو جۆرە سووکایەتی پێ بکرێت و وەک ئاڵای تەنیا بەشێکی وڵات نمایش بکرێت".

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ دەقی پەیامەکەی كۆمه‌ڵه‌ و ڕێكخراوه‌ كوردستانییه‌كانه‌:-

بۆ ڕای گشتی

لە رۆژانی 2023/7/23/22، لە شاری لۆزانی وڵاتی سویسرا، لە لایەن کەنەکە و هەندێ لایەنی دیکە، لەژێر تایتڵی کوردستانی دا،  کۆنفراسی 100 ساڵەی لۆزانیان بەست. هەموو چالاکییەک بۆ دژ وەستان و سەرکۆنەکردنی پەیماننامەی لۆزان بەرز دەنرخێنین، بەڵام هەوڵدان بۆ پارچەکردنی زیاتری نەتەوەکەمان بە توندی ڕەت دەکەینەوە و دژی دەوەستینەوە.

لە کاتێکدا ڕەوەندی کوردستانی و کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی دیکە لە شارەکانی جنێف و لۆزانی وڵاتی سویسرا، خۆپیشاندانیان دژ بە 100 ساڵەی پەیماننامەی لۆزان لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوە دەبرد، ئاڵای کوردستانیان دەشەکاندەوە، لە هەمانکاتدا لە کۆنفڕانسەکە ئاڵای کوردستان تەنیا وەک ئاڵای باشوور نیشان دەدرا و، ئاڵا حزبییەکانی دیکە بۆ باکوور و ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات دەستنیشان کرابوون!.

سەدان هەزار کورد و کوردستانی، پێشمەرگە ئاسا لەژێر ئەو ئاڵایەدا گیانیان بەخشیوە و بوونەتە قوربانی، ئاڵایەک کە بە خوێنی کچان و کوڕانی کوردستان لە هەرچوار پارچەی کوردستان نەخشابێت و هێمایەک بێت بۆ ئازادی و سەربەخۆیی و بەرخودان و خۆنەچەماندن، بەو جۆرە سووکایەتی پێ بکرێت و وەک ئاڵای تەنیا بەشێکی وڵات نمایش بکرێت، جێگەی قبوڵکردن نییە و بە توندی دژی دەوەستینەوە، ئەم جۆرە کردارە نا نەتەوەییانە، سەلمێنەری ئەوەن کە ئامانج لێیان زیاتر پەرتکردنی کوردە، نەوەک کۆکردنەوە و داکۆکیکردن لە گەلی کورد و کوردستان.

بەکارهێنانی دەستەواژەی "گەلانی کوردستان" ئاماژەیەکی دروست و ڕوونە بۆ بە جیاوازی نیشاندان و لەتکردنی کوردستان، بۆیە بە دروشمی باق و بریق داکۆکی لە پرسی نەتەوەیمان ناکرێت.

ئەو کۆمەڵە و رێکخراوە کوردستانییانەی ناومان لە خوارەوە هاتووە، ئەو جیاکارییە ئیدانە دەکەین، وە بە بەشێک لە پیلانگێڕی ناحەزان و داگیرکارانی کوردستانی دەزانین، چونکە ئاڵای کوردستانیان تەنیا بە کوردستانی باشووریانەوە بەستۆتەوە، هاوکات ئاماژەیەکی ڕوونی دابەشکارییەکی دیکەی کوردستانە بە دەستی ئەو لایەنانە، کە بە لای کوردستانیان و خەمخۆرانی نەتەوە و نیشتمانەوە جێی قبوڵکردن نییە.

• Konfederadyona Revenda Kurdistanî (30 Navendên Revendên Kurdistanî)

• Federasyona komelên Kurdistanî li Norwêc

• Kurdische Gemeinde Siegen e.V

• Federasyona komelên Kurdistanî li Swêd

• Federasyona komelên Kurdistanî li Almanya

• Komelên Kurdistan li Europa (Komkar EU)

• Federasyona komelên kurdan yê navnetewî ya Sovyêta berê ( Kirgizîstan)

• Plattforma Kurd li Hamburg

• Komeleya Dostayetî Kurd û Alman li Berlin

• Komeleya Yekgirtuy kurdên N.S.W- Australia

• Revenda kurdê Diaspora -Younan

• Komela Xoybûn – Bonn

• Revenda Kurdistanî – Volfsburg

• Kurdischer Rat in Deutschland e.V

• Institut für Kurdische Studien

• Centera kurdên Younan jibo keşapêdana

• Hevgirtina jinên kurd li Surya

• Payskil Swarani Kurd-Finlanda

• Yekitiya Jinên Kurdistan li Almanya

• Komeleya Karkerên Kurdistan li Swissrê

• Yekitiya Jinên Demokrat a Kurdistana Îran

• Encumena Navendiya Kurdên li Almanya

• Kordische Vriendenkring /Belgium

• Komeleya kultur û Hunera Kurdî li Swêd

• Komeleya Kurdên Kazakistanê / BERBANG

• Komeleya Dostaniya Kurd û Rûs /ARAS

• Komeleya Kurdên Kirgizîstanê / MIDYA

• Komeleya Dostaniya Kurd û Rûs li Esentuki / Kafkasya

• Komeleya Fonda Laleş li Grasnadar

• Komeleya Solidaritya Kurd û Rûs li Moskvayê

• Verein der Deutsche-Kurden in NRW e.V

• Encumena Êzdiyên Sûrî

• Rêxistina Jina Kurd ya azad li sûriya

• Yezidi-European Society YES e.V.

• Navenda Lalsh Almanya

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.