Erbil 5°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 19:39

ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: پێویسته‌ گرفت و ئاریشه‌كانی به‌رده‌م هاووڵاتییانی كه‌مده‌رامه‌ت كه‌م بكرێنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌نێو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌باره‌ی خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تیش هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تان به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ بدرێت گرفت و گله‌یی هاووڵاتییان به‌تایبه‌تیش هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تان له‌ فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت كه‌م بكرێنه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندار و به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بریتی بوو له‌:-

یه‌كه‌م: چاره‌سه‌ر گرفتی زه‌وییه‌ سندووقییه‌كان له‌ سنووری شاری هه‌ولێر.

دووه‌م: چاره‌سه‌ركردنی گرفتی سنووری نێو حه‌ره‌می گونده‌كان و دیاریكردنی رێگری و ئاسته‌نگه‌ یاسایی و ئیدارییه‌كانی به‌رده‌میان.

سێیه‌م: پرسی نووژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوو و كێشه‌ و گرفته‌كانی به‌رده‌م ئه‌و بابه‌ته‌‌ گشتییانه‌.

چواره‌م: جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وییه‌كان به‌ سه‌نه‌د.

له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به ‌بایه‌خه‌وه‌ ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ كردۆته‌وه‌ بۆ زیاتر خزمه‌ت گه‌یاندن‌ به‌ هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر و هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر داخوازی و كێشه‌كانیان و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنیان به ‌جۆرێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌ژاراندا بشكێته‌وه.

دواتر رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ گوتی: پێویسته‌ گرفت و ئاریشه‌كانی به‌رده‌م هاووڵاتییانی كه‌مده‌رامه‌ت كه‌م بكرێته‌وه‌ و گله‌ییه‌كانییان رێگه‌چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه.

گوتیشی: ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌باره‌یه‌وه‌ كۆبووینه‌وه‌، به‌ یاسا له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه‌ ده‌رچوون‌، پێویسته‌ وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن و چاره‌سه‌ری هه‌موو ئه‌و گرفت و ئاڵنگارییه‌ی به‌رده‌م ئه‌و رێنماییانه‌ بكرێت.

دواتر له‌ رێگه‌ی گفتوگۆیه‌كی كراوه‌، به‌شداربووانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تیشكیان خسته‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌و گرفت و ئاریشه‌ یاسایی و ئیدارییانه‌ی كه‌ دێنه‌ به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ كۆمه‌لێك ده‌رئه‌نجام و خاڵی جه‌وهه‌ری و رێنمایی نوێ و كۆنووسێكی گشتگیر بۆ چاره‌سه‌ری پرسگه‌لییه‌كان كۆتایی پێ هات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.