Erbil 5°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 19:35

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری: بە گوژمەى 21 ملیار و 400 ملیۆن دینار سایلۆی گەرمیان تەواو کرا

کوردستان TV
100%

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: بە گوژمەى 21 ملیار و 400 ملیۆن دینار سایلۆی گەرمیان تەواو کرا.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌م27ی7ی2023، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ، یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەو چوارچێوەیەشدا کار بۆ دروستکردنی چەندین سایلۆ کرا، ئەوەش لە پێناو بونیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز لەو بوارەدا.
فه‌رمانگه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،دروستکردنی سایلۆی گەرمیان، یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و لە شاری کەلار و بە گوژمەی 21 ملیار و 400 ملیۆن دینار دروست کراوە و تواناى بەکۆگاکردنی 40 هەزار تۆن گەنمی هەیە.

کاروان ڕەئووف، بەڕێوەبەری سایلۆکە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕایگەیاندووه‌: ''سایلۆی گەرمیان یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری ئاسایشی خۆراک و ئێستا لە وەرزی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانین و ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەکەین.''

بەڕێوەبەری سایلۆی گەرمیان، ئاماژەی بەوەشداوه‌ "سایلۆکە پێویستیی بە کارمەندی زیاتر هەیە و هیوای خواست ئەو کارمەندانەیان بۆ زیاد بکەن، بۆ ئەوەی بتوانین تەواوی پرۆژەکە بخەنە خزمەتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان."

لە ساڵی 2019 کارکردن لە پرۆژەکەدا دەستی پێ کردووە و لە کۆتاییەکانی ساڵی 2021 تەواو کرا، کە لە 16 کۆگا پێک هاتووە و ڕووبەرەکەی 20 دۆنم زەوییە.

 

 شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.