بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە و رایدەگەێنێت، پلەكانی گەرما بەراوورد بەتۆماركراوەكانی دوێنێ نزیك دەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 27– 7- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتی .
خێرایی با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 20 ) كم /ك دەبێت.
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە بەراوورد بەتۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8– 10) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی 28– 7- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێرایی با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 20) كم /ك دەبێت . لەكاتەكانی دوایی نیوەڕۆ لەناوچەكانی باشووری خۆرئاوای هەرێم ئەگەری كەمێك چاڵاك بوونی هەیە بۆ سەروی 30 كم/ك
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما/ بەرز بوونەوەیەكی كەم بە (1-2) پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42پلەی سیلیزی
دهۆك :42 پلەی سیلیزی
كەركوك : 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 39 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی 27 - 07 - 2023
كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو راگەیەنرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.