Erbil 4°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 21:42

بڕیارێكی نوێ ده‌ركرا.. ڕێگه‌ به‌ هه‌موو كۆمپانیایه‌ك ده‌درێ به‌نزین هاورده‌ بكات

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ بڕیارێكی نوێدا ڕێگه‌ی بۆ سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان كرده‌وه‌ به‌نزین هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كوالێتییه‌كه‌ی باش بێت.

ئه‌و بڕیاره‌ نوێیه‌ی وه‌زاره‌ت ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌ نووسراوێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان (به‌ وه‌كاله‌ت) واژوو كراوه‌.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و لەسەر داواكاریی پارێزگاكان بۆ رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ و روونەدانی قەیرانی كەمبوونی بەنزین، بڕیاردرا بە ڕەچاوكردن و پاراستنی كوالێتی بەنزین، رێگە بە تەواوی كۆمپانیاكان بۆ هاوردەكردنی بەنزین بدرێت".

هه‌روه‌ها هاتووه‌ "له‌به‌رامبه‌ریشدا رێگە بە هەناردەکردنی بەنزین لە پاڵاوگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی هەرێم نادرێت".

ده‌قی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.