Erbil 4°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 21:54

بەڕێوەبەری چاپ و بڵاوكردنەوە: پێویسته‌ په‌یجه‌ میدیاییه‌كان به‌ فه‌رمی خۆیان تۆمار بكه‌ن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان هۆشداری دەداتە ئەو پەیجانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاری میدیایی دەکەن خۆیان تۆمار بکەن، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی کێشەی یاسایی نەبنەوە، تاوەکو ئێستاش وێب تیڤی خۆیان تۆمار کردووە.

شێروان عه‌وڵا بەڕێوەبەری گشتی چاپ و بڵاوكردنەوە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ ده‌نگوباسی کاتژمێر 08:30ـی ئەمشەو چوارشەممە 26ـی 07ـی 2023 (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: بەپێی ڕێنمایی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كاری میدیایی ته‌نیا ڕۆژنامه‌ و گۆڤار ناگرێته‌وه‌، به‌ڵكوو بواری ته‌له‌ڤزیۆن، ڕادیۆ و له‌ سۆشیال میدیایش هه‌ندێك بوار ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ پێشتر له‌ ڕێنماییه‌كه‌دا جێگه‌ی بۆ نه‌كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وانیش كه‌ زیاتر په‌یوه‌ستن به‌ وێب تیڤی و په‌یج و چه‌ندین سایتی ئه‌لیكترۆنی.

ڕاشیگەیاند: به‌هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له‌ كاری میدیاییدا هاتۆ‌ته‌ ئاراوه‌، هه‌مواركردنه‌وه‌ی ڕێنماییه‌كان به‌ پێویست زانراوه‌.

شێروان عه‌وڵا ڕوونی کردەوە کە وێب تیڤییه‌كان ده‌چنه‌ خانه‌ی میدیای بینراو و وه‌ک ته‌له‌ڤزیۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و پێویسته‌ به‌ فه‌رمی خۆیان تۆمار بكه‌ن.

ئەو بەڕێوەبەرەی چاپ و بڵاوكردنەوە ئاماژەی بەوەش دا کە تاوەکو ئێستا نزیكه‌ی 125 وێب تیڤی له‌ سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان خۆیان تۆمار كردووه‌، هۆشداریشی دا له‌وه‌ی هه‌ر په‌یج و وێب تیڤی و وێبسایتێک خۆی تۆمار نه‌كات، له‌ داهاتوودا كێشه‌ی یاساییان بۆ دروست ده‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.