ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دەرگای داواكاری بۆ كاركردن وەك فەرمانبەری دەنگدان رایگەیاند كە لە سبەی پێنجشەممەوە دەستپێدەكات .
لە ڕاگەیەندراوێكی كۆمسیۆنەكەدا كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە هاتووە :كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ،دەرگای داواكاری بۆ كاركردن وەك فەرمانبەری دەنگدان دەكاتەوە كە لە سبەی پێنجشەممە 27-7-2023 دەستپێدەكات .
ڕاگەیەندراوەكەی كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشكردووە، داواكارییەكە لەڕێگەی ئەم لینكەی خوارەوە دەبێت https://pcemp.ihec.iq
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق روونیشیكردۆتەوە كە خۆ تۆماركردن لە ئەپڵیكەیشنەكەدا، سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەكان دەگرێتەوە، جگە لە هێزە ئەمنی و سەربازییەكان، هەروەها قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەگرێتەوە،بە مەرجێك كەمترین ئاستی خوێندن بۆ دەرچووان ،دەبێت بڕوانامەی دیبلۆمیان هەبێت.
كۆمسیۆن دەرگای داواكاری بۆ كاركردن وەك فەرمانبەری دەنگدان دەكاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.