پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ل خاتوو (ساندرا له‌تووف) به‌رپرسی نوێ یونسێڤ له عێراق كۆبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 26ـێ ته‌مموزی 2023)، له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له خاتوو (ساندرا له‌تووف) به‌رپرسی نوێی یونیسێڤ له عێرق و شاندی یاوه‌ری كرد.
سه‌ره‌تا خاتوو (ساندرا له‌تووف) به‌رپرسی نوێی یونیسێڤ له عێراق خۆشحاڵی به دیداره‌كه ده‌ربڕی و كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌جێندای كاری نوێی یونیسێڤ له عێراق و ئۆفیسی یونیسێڤ له هه‌ولێر خسته‌ڕوو.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، كه یونیسێڤ له پرۆگرامی كاره‌كانی خۆیدا ئه‌وله‌وییه‌تی داوه‌ته هه‌ر چوار ته‌وه‌ری (په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و پاراستنی منداڵ و ئاو). ئاماده باشی ئه‌وه‌شی ده‌ربڕی كه هه‌ر كارێك پارێزگای هه‌ولێر وه‌ك پلان هه‌یبێت، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یونیسێڤ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، وێڕای پیرۆزبایكردن له خاتوو (ساندرا له‌تووف) وه‌ك به‌رپرسی نوێی یونیسێڤ له عێراق، دووپاتیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان به گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی مێژوویه‌كی پڕ له چالاكی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یونیسێڤدا هه‌بووه و ئه‌و چوار ته‌وه‌ره‌ی كه یونیسێڤیش كاری له‌سه‌ر ده‌كات، میحوه‌ری سه‌ره‌كییه بۆ كاركردنی ئێمه وه‌ك پارێزگای هه‌ولێر. هیواشیخواست، سه‌ردانه‌كانی به‌رپرسی یونیسێڤ له عێراق بۆ هه‌ولێر به‌رده‌وامیان هه‌بێت...
پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، كه حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ له به‌غدا نا به‌رامبه‌ری زۆر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، مافه یاساییه‌كان پێشێل ده‌كات، بۆیه هیوادارین یونیسێڤ قورسایی كار‌و چالاكییه‌كانی بخاته هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر، تاكو هه‌ندێك قه‌ره‌بووی ئه‌و قورساییه‌ی سه‌رشانمان كه‌مبكاته‌وه.
له‌كۆتایشدا پارێزگاری هه‌ولێر ئاماده‌باشی و پاڵپشتی پارێزگای هه‌ولێری نیشاندا، بۆ هه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌ك كه یونیسێڤ له ئه‌جێندای كاره‌كانیدا پلانی بۆ دانابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.