نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی له یادى چوارده‌هه‌مینى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی په‌یام:
یادى چوارده‌هه‌مینى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له به‌ڕێزان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی، جڤاتى گشتی، لایه‌نگران و جه‌ماوه‌رى بزووتنەوەی گۆڕان به‌گشتى پیرۆز ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
له‌م یاده‌دا به پێزانینه‌وه له ئاماده‌یى و ڕۆڵى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له پرۆسه‌ى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌ڕوانین و جه‌خت له ته‌بایى و هاریكاریى نێوان ته‌واوى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كه‌ینه‌وه، تا هه‌موو پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوویه‌كى باشتر هه‌نگاو بنێنین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/7/25
نێچیرڤان بارزانی: جه‌خت له ته‌بایى و هاریكاریى نێوان ته‌واوى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كان ده‌كه‌ینه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.