ئەمڕۆ سێشەممە 25-7-2023 هێزەكانی هاوبەشی پێشمەرگەو سوپای عێراق، كیۆماڵیكردنێكی فراوانیان لە سنووری ناحیەی گوێر و نەمروود ئەنجامدا.
لەوبارەیەوە پەیامنێرمان لە مەخمور بە ماڵپەری كوردستان تیڤی راگەیاند: ئەمڕۆ بەیانی دوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی فراوانی هاوبەشی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی سوپای عێراقی،ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵیكردن بە درێژایی سنووری ناحیەی گوێر و شەنەفی سنووری ناحیەی نەمروود ئەنجامدرا.
هەروەها گوتی:لەو كێوماڵیكردنەدا ئەو شوێنانە پشكێندران كە تیرۆریستانی داعش لەو ماوەیەدا جموجۆڵ و كاری تیرۆریستیان تێدا ئەنجامداوە.
گوتیشی: ئەو كیۆماڵیكردنەی هێزەكانی هاوبەشی پێشمەرگەو سوپای عێراق، لەسنوورەكەدا بەردەوامی دەبێت.
كارزان كاكل / پەیامنێری كوردستان تیڤی
هێزەكانی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.