دابینکردن و بەهێزكردنی ئاسایشی خۆراك، یەكێكە لە ئامانجەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستە کارکردن لە پرۆژە ستراتیژییەکان بەردەوامن و لەم چوارچێوەیەشدا پرۆژەی سایلۆ و کارگەی ئارد لە دهۆک، بە تێچووی 20 ملیۆن دۆلار لە تەواوبووندایە.
ئەندازیار ئاراز جەمال، بەڕێوەبەری پرۆژەكەیە و دەڵێت: "پرۆژەكە 93٪ـی کارەکانی تەواو بووە و لە کاتی کارکردنیش لەم پڕۆژەیەدا زیاتر لە120 هەلی کار ڕەخسێنراوە، بە تەواوبوونیشی، 100 هەلی کاری بەردەوام بۆ دەستی کاری ناوخۆیی دەڕەخسێنێت".
هەروەها لەبارەی قەبارە و كاریگەریی پرۆژەكەشەوە گوتی: "ڕووبەری پرۆژەكە زیاتر لە 21 هەزار مەترە، پێک هاتووە لە 12 سایلۆ و کارگەیەکی ئارد؛ كە دەتوانن ساڵانە 150 هەزار تۆن گەنم وەربگرن و کارگەکەش 150 هەزار تۆن ئارد بەرهەم بهێنێت".
ئەم پرۆژەیە دەبێتە بەشێكی گرنگ لە پاراستنی ئاسایشی خۆراک لە پارێزگای دهۆک و جگە لە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ناوچەکە، هەلی کاری بەردەوامیش بۆ هاووڵاتییان دەڕەخسێنێت.
بە گوژمەى 20 ملیۆن دۆلار سایلۆ و کارگەی ئارد لە دهۆک تەواو دەکرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.