Erbil 1°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 05:52

پارتی بۆ گۆڕان: ڕۆڵی بزووتنەوەکەتان لە پڕۆسەی سیاسیی هەرێم بەرز دەنرخێنین

کوردستان TV
100%


مه‌كته‌بی سیاسی پارتی په‌یامێكی پیرۆزبایی له‌ (14)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان ئاراسته‌ی ئه‌و پارته‌ ده‌كات. 

ده‌قی په‌یام: 
برووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتى كوردستان

بۆ (14)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان

بەڕێزان ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی جڤاتی گشتی و نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان.

بە بۆنەی (14)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەین و، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە خزمەتکردنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان.

لەم بۆنەیەدا ڕۆڵی بزووتنەوەکەتان لە پڕۆسەی سیاسیی هەرێم بەرز دەنرخێنین، هەروەها دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر هاوپەیمانێتی و هەماهەنگی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانمان و بەدیهێنانی گشت مافەکانمان.
هیوادارین هەموو لایەنەکان دڵسۆزانە و بەرپرسانە هەنگاوبنێن بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن و چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکان و پتەوترکردنی بنەماکانی هەماهەنگی و دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی ڕۆشن و شایستە بۆ گەلەکەمان.
دووبارە یادی دامەزراندنی بزووتنەوەکەتان پیرۆز بێت، هەر سەرکەوتوو بن.

مەکتەبی سیاسیی

پارتی دیموكراتى كوردستان

25ـی 7ـی 2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.