Erbil 1°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 05:37

وەزیری پەروەردە: ساڵی 1992 به‌ ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك بارزانی خوێندن بۆ پێكهاته‌كان كرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی دوومین پێشانگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پەروەردە و فێركردن كرایەوە، هاوكات یەكەمین كۆڕبەندی پەروەدەییش بە ناونیشانی پەروەردە بۆ هەمووان دەستیپێكرد و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت. 
سەرۆك بارزانی بە یاوەری وەزیری ناوخۆ و وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر، سەردانی بەشە جیاكانی پێشانگەكەی كرد. 
سەد و بیست ناوەندی پەروەردە و فێركردن و زانكۆكانی یازدە وڵات بەشدارن و ئامانج لە كردنەوەی پێشانگەكە پێشخستنی كەرتی پەروەردە و فێركردنە. 
لە دوای دەستپێكردنی كۆڕبەندەكەش ئالان حەمەسەعید ،وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان وتارێكی پێشكەش كرد و سەرەڕای باسكردنی رۆڵی سەرۆك بارزانی لە پاڵپشتیكردنی كەرتی پەروەردە، باسی لەوە كرد، ساڵی هەزار و نۆسەد و نەوەد و دوو بە دەستپێشخەری سەرۆك بارزانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی توركمانی و سریانی بۆ پێكهاتەكان كرانەوە، ئەمەش هەنگاوێك بوو بۆ پاراستنی مافی پێكهاتەكان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.