پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی مووچە بڵاوكردەوە و رایدەگەێنێت،ئێستا كە داهاتی نەوت بە ڕێككەوتنێك لەگەڵ حكوومەتی عێراقی لەدەست هەرێمی كوردستان نەماوە، حكوومەتی عێراق بە بەرپرس دەزانین، لە دابینكردنی مووچەو شایستە داراییەكانی هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستان بە پێی یاسای بودجە، لەم پرسەدا ئێمە هەموو ئەركێكی سەرشانی خۆمان جێبەجێ كردووە و پابەندییەكی تەواوی یاساییمان بە جێ گەیاندووە.
دەقی راگەیەنراوەكەی وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان..
بە ناوی خودای گەورە
پرسی مووچەی هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستان گرنگترین بابەت و ئەولەوییەت بووە، لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هەتا ئەو ڕۆژەی پشتمان بە داهاتی ناوخۆ و نەوت دەبەست بۆ دابینكردنی مووچە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان كەمتەرخەم نەبووە و هەموو مانگێك مووچەی تەواوەتی هاونیشتمانیانی دابین كردووە.
ئێستا كە داهاتی نەوت بە ڕێككەوتنێك لەگەڵ حكوومەتی عێراقی لەدەست هەرێمی كوردستان نەماوە، حكوومەتی عێراق بە بەرپرس دەزانین، لە دابینكردنی مووچەو شایستە داراییەكانی هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستان بە پێی یاسای بودجە، لەم پرسەدا ئێمە هەموو ئەركێكی سەرشانی خۆمان جێبەجێ كردووە و پابەندییەكی تەواوی یاساییمان بە جێ گەیاندووە و تا ئەمڕۆش سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندیدا بووە بۆ ئەوەی حكوومەتی عێراق هەرچی زووە مووچەی مووچەخۆران و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بنێرێت و لەمە زیاتر ئەم پرسە دوا نەكەوێت.
پەیامی ئێمە بۆ بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان و خەڵكانێك هەیە كە لە ماوەی ئەم چەند ساڵە بە هیچ جۆرێك گوێیان بە پێگەی یاسایی و دەستووری هەرێمی كوردستان نەداوە و وەك هاونیشتیمانییەكی خەمخۆری خەڵكی كوردستان ڕەفتاریان نەكردووە، لەمە زیاتر لە پێگەی هەرێمی كوردستان نەدەن و بۆ جارێكیشبێت بەرپرسیارانە بەرانبەر خەڵكی كوردستان و مافە دەستوورییەكانیان بجووڵێنەوە و مامەڵە بكەن، ئەم پرسە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ژیان و گوزەرانی خەڵكەوە هەیە و بابەتی موزایەدە و بانگەشەی هەڵبژاردن نییە و پێویستە نەكرێتە ئامرازێك بۆ لێدان لە پێگەی یاسایی و دەستووریی هەرێمی كوردستان.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی مووچە بڵاوكردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.