باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا رایدەگەێنێت، كۆمپانیای ئیترۆنی ئەمریكی ،دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە نەهێشتنی دزینی كارەبا و كەمبوونەوەی كارەبا لە عێراق.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی تەمموزی 2023، ئالینا ڕۆمانۆڤسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا ، دووپاتیكردەوە كە كۆمپانیای ئیترۆنی پێشەنگی جیهان، ئامادەیە بۆ نوێكردنەوەی تۆڕی كارەبا لە عێراق.
ئالینا ڕۆمانۆڤسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نووسیویەتی: ئیترۆن كە پێشەنگی كۆمپانیاكانی جیهانە، ئامادەیە تۆڕی كارەبای عێراق بە مۆدێرنە بكات و دابەشكردنی كارەبا بەسەر بەكارهێنەرانی عێراقدا رێكبخات.
هەروەها دەڵێت: تەكنەلۆژیای ئەمریكی وەك ئیترۆن دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە نەهێشتنی دزینی كارەبا و كەمبوونەوەی كارەبا و هەروەها دابینكردنی كارەبایەكی متمانەپێكراو بۆ عێراق.
لەلایەكی دیكەوە كۆمپانیای تۆتاڵ ئێنێرجی فەڕەنسی لەڕێگای چوار گرێبەستدا كە لەگەڵ حكوومەتی عێراق واژووی كردووە، چوار پرۆژەی گەورە لە بوارەكانی بەرھەمھێنانی نەوت، غاز و كارەبا لە عێراق جێبەجێ دەكات. بۆ ئەم مەبەستەش حكوومەتی عێراق دەیەوێت لەڕێگای جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانەوە، تا ساڵی 2029، سووتاندنی غازی ھاوەڵ چارەسەر بكات، ھەروەھا دەوێت دەستبەرداری ھاوردەكردنی غاز و كارەبا بێت لە ئێران.
كۆمپانیایەكی ئەمریكی ئامادەیە تۆڕی كارەبای عێراق نوێبكاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.