مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادقی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لەكه‌سێك کردبوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م25ی7ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كچێك تۆماركرد كه له‌ڕێی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆی تایبه‌تی لێده‌كات ئه‌گه‌ر بڕێك پاره‌ی نه‌داتێ، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادقی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادقه‌وە له‌یه‌كێك له‌سیتییه‌كانی شاری سلێمانی دەستگیربکرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستگیرا به‌سه‌ر مۆبایل و لاپتۆپی تۆمه‌تباردا.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیسدا هاتووه، تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە كه له‌ڕێی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه چه‌ند كه‌سێكی فریوداوه‌و دواتر له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆی تایبه‌تیدا داوای بڕێك پاره‌ی لێكردون.
له كۆتاییدا پۆلیسی سلیًمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لەئێستادا تۆمەتبار (ف، ر) به‌ناسنامه عه‌ره‌ب بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی2 لەیاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
تۆمەتبارێکی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب دەستگیرکرا کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە هاووڵاتییه‌ك کردبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.