Erbil 1°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 07:39

حكوومه‌تی هه‌رێم بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆری بۆ پاكڕاگرتنی ژینگه‌ی شاری سلێمانی ته‌رخان كرد

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆر بۆ پاكڕاگرتنی ژینگه‌ی شاری سلێمانی دابین بكات و دابینكردنی پاره‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ره‌زامه‌ندی درا‌وه‌ له‌سه‌ر تەرخانکردنی زیاتر لە 1.4 ملیار دینار بۆ داپۆشینی خۆڵ و خاشاک لە پارێزگای سلێمانی.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حكوومه‌تدا هه‌روه‌ها هاتووه‌: لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییان و بە رەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی و فەراھەمکردنی ژینگەیەكی پاک و تەندروست و پاکراگرتنی سیمای تەواوی ناوچەكان، ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان رەزامەندی دا بە تەرخانکردنی بڕی ملیارێك و 468 ملیۆن و 641 هەزار و 207 دینار.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ گوژمه‌كه‌ بە مەبەستی خاوێنکردنەوە، کۆکردنەوە، گواستنەوە و داپۆشینی خاشاکی 6 زۆنی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ته‌رخانكراوه‌.

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژەی بەوەش دا كه‌ گوژمەكه‌ بۆ ماوەی 3 ساڵ بەردەوام دەبێت و لەسەر بودجەی ئاسایی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.