Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:40

هه‌واڵێكی ناخۆش له‌ كه‌شوهه‌واوه‌.. مانگی داهاتوو گه‌رمتر ده‌بێت و پله‌كان ده‌گه‌نه‌ 50

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ڕایگه‌یاند كه‌ به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان مانگی له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌شوهه‌وا گه‌رمتر ده‌بێت و ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ش پله‌كانی گه‌رما ده‌گاته‌ 50 پله‌ی سیلیزی.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: بەگوێرەی ئەو گۆڕانکارییانەی کە ھەیە، پێشبینی دەکرێت مانگی داھاتوو بەراورد بەم مانگە پلەکانی گەرما لە ھەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا زیاتر بەرزببنەوە و كه‌شوهه‌وا گەرمتر بێت.

ڕاشیگه‌یاند: ھەر لە سەرەتای مانگی داھاتوودا ئەگەر ھەیە شەپۆلی بە ھێزی گەرما ناوچەکە بگرێتەوە کە تیایدا لە ناوچەکانی سنووری گەرمیان پلەی گەرمی بۆ 50 پلەی سەدی یان زیاتر بەرزبێتەوە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تا ئێستا شەپۆلی زۆر بەھێزی گه‌رما کاریگەری لەسەر ناوچەکانمان نەبووە، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو كه‌شوهه‌وا باشتر بووە، ئه‌مه‌ سەرەڕای ئەوەی له‌ جیھاندا پلەکانی گەرما بە رێژەیەکی بەرچاو لە وشکانی و زەریاکاندا بەرزبوونەتەوە بەتایبەت لەم ماوەیەدا لە باکوری رۆژھەڵاتی زەریای ئەتڵەسی و ناوەراست و رۆژئاوای دەریای ناوەراست و بەڕادەیەکی نوێ گەرم بووە کە تۆمارەکانی پێشتری تێپەراندووە.

ئاراس جه‌بار گوتیشی: ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی پله‌ی گه‌رما کاریگەری دەبێت لەسەر وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ لە وڵاتانی ناوچەکەدا کە بە گەرمبوونی رووی دەریاکان نزمەپاڵەپەستۆکان زیاتر بەھێز و قوڵ دەبنەوە.

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌م كاریگه‌رییانه‌ی كه‌شوهه‌وا له‌ جیهاندا ڕه‌نگه‌ شەپۆلی بەھێز و رووداوەکانی لافاو زیاد بکه‌ن، لەگەڵ زیاتر دووبارەبوونەوەی بارودۆخە توندەکان لە بەرگەھەوادا زیاتر لە ھەر کاتێکی پێشتر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.