كونسوڵی گشتیی فڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان دوای كۆتاهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی و جێهێشتنی شاری هه‌ولێر و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ دووشه‌م په‌یامێكی ماڵئاوایی بڵاو كرده‌وه و پاش سوپاسكردن له قوڵایی دڵییه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له ماوه‌ی ئه‌و 4 ساڵه‌ی لێره بووه له نزیكه‌وه ئاگاداری برینه‌كانی مێژوو و چاوه‌ڕوانییه‌كان بۆ داهاتووی گه‌لی كورد بووه.
ئۆلیڤێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتیی فڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه ماڵئاواییهكهدا ده‌ڵێت "دۆسته كورده ئازیزه‌كان، هاونیشتمانییانی ئازیزی دانیشتووی كوردستان، هاوڕێیانی ئازیزی كونسوڵخانه‌ی گشتی، دوای 4 ساڵ ئه‌رك له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، ئه‌مڕۆ هه‌ولێر به‌جێ ده‌هێڵم".
دیكۆتینی هه‌روه‌ها گوتی "هاوشانی ئێوه، چه‌ندین ساتی خۆش و ناخۆشم به‌ڕێ كرد، به هه‌موو ڕێگایهكانی وڵاته‌كه‌تاندا رۆیشتم له هه‌موو كهشوههوایهكدا و له هه‌موو وهرزهكانیشدا، له نزیكه‌وه ئاگاداری برینه‌كانی مێژوو و چاوه‌ڕوانییه‌كان بووم بۆ داهاتوو".
گوتیشی "به هه‌زاران ناسیارهتیم دروست كرد كه هه‌موویان سه‌نجڕاكێش و دڵگیربوون".
كونسوڵی گشتیی فڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "له هه‌موو شوێنێك، له ماڵه گه‌وره‌كانه‌وه بگره تاوه‌كو ماڵه ساده‌كان، هه‌مان پێشوازیم لێ كرا به گه‌رمی و میهره‌بانانه‌وه، هه‌ستم به هه‌مان ئاستی دۆستایه‌تی كرد بۆ فڕه‌نسا كه شه‌ڕه‌فی ئه‌وه‌م پێ به‌خشرا لێره نوێنه‌رایه‌تی بكه‌م".
ئۆلیڤێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتیی فڕه‌نسا له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا گوتی "بۆ هه‌موو ئه‌م هۆكارانه، له قوڵایی دڵه‌وه، سوپاس".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.