Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:14

هاووڵاتییەکی سیدەکان تووشی تای خوێنبەربوون بووه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌ پشكنینی پزیشكی، تووشبوونی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سنووری شارۆچكه‌ی سیده‌كان به‌ نه‌خۆشخی تای خوێنبه‌ربوون یه‌كلایی بۆته‌وه‌‌ و نه‌خۆشه‌كه‌ ئێستا له‌ شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی وه‌رده‌گرێ.‌

بەپێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن سەرچاوەیەکه‌وه‌ ده‌ست (كوردستان تیڤی) كه‌وتووه‌، تووشبووەکە گەنجە و دانیشتووی دەشتی هێرتە لە سنووری شارۆچكه‌ی سیدەکان.

گه‌نجه‌كه‌ دوای سەردانیکردنی بنکەی تەندروستی سیدەکان، سەرجەم نیشانەکانی تای خوێن بەربوونی تێدا به‌دیار كه‌وتووه‌، بۆیە ڕەوانەی نه‌خۆشخانه‌كانی سۆران کراوە و دوای پشکنین دەرکەوتووه‌ كه‌ هەڵگری تای خوێنبەربوونە.

بەهۆی خراپی باری تەندروستی، هاووڵاتییەکە لە سۆران گواستراوەتەوە هەولێر و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکدایە.

پزیشک و لایەنە تەندروستییەکان به‌رده‌وام داوا هاووڵاتییان و ئاژەڵداران دەکەن خۆیان بپارێزن و ڕێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن تا دووربن لە تای خوێنبەربوون.

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، لە ڕێگه‌ی ئاژەڵەوە دەگوازێتەوە بۆ مرۆڤ بەهۆی گەنەیەکەوە کە ڤایرۆسەکە هەڵدەگرێت، دواتر له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی‌ تر له‌ ڕێگه‌ی‌ شله ‌و خوێنه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌.

سیده‌كان/ مه‌هدی داود

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.