Erbil 7°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 10:55

لۆگۆی تویتەر لە باڵندەوە بۆ X دەگۆڕێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تویتەر ڕایگەیاند، لۆگۆی تویتەر له‌ باڵندەوه‌ بۆ پیتی X دەگۆڕێت.

ئیلۆن مەسک، لە په‌یامێكدا كه‌ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند: بەم نزیكانه‌ ماڵئاوایی لە لۆگۆی تویتەر و بەهێواشی لە هەموو باڵندەکان دەکەین.

لە تویتێكی دیکەدا، ئیلۆن مەسک  وێنەی لۆگۆ نوێیەکەی خستووه‌تەڕوو کە بۆ تویتەر بەکاردەهێنرێت و دەڵێت: ئەگەر ئەمشەو لۆگۆیەکی باشی X بڵاوبکرێتەوە، سبەی لە هەموو جیهان بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه‌. وەک ئه‌م Xـە.

ئەمە یەکەمجار نییە، گۆڕانکاری لە لۆگۆی تویتەر دەکرێت، بەڵکوو ئەمساڵ بۆ ماوەیەکی کورت لۆگۆی تویتەر گۆڕدرا بۆ لۆگۆی سەگی دراوی کریپتۆ، دۆجکۆین.

مه‌سک کە خاوەنی سپەیس ئێکس و تێسلاشە، لە مانگی تشرینی یەکەمدا تویتەری کڕی و لەو کاتەوە تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ بە چه‌ندین گۆڕانکاری ڕیشەییدا تێپەڕیوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.