شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له رۆژانی داهاتوودا هه‌وایه‌كی فێنك ڕوو له ناوچه‌كانی كوردستان ده‌كات و به‌و هۆیه‌شه‌وه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زن.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئەگەر ھەیە لە رۆژانی 25 و 26 و 27ی ئه‌م مانگه بارستە ھەوایەکی فێنک ناوچەکانی باکوری کوردستان بگرێتەوە، ئه‌م هه‌وایه فێنكه کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی گەرما لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانیش دەبێت.
ڕاشیگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ لەو ماوەیەدا پلەکانی گەرما بەرێژەی 2 بۆ 3 پلە بە جیاوازی ناوچەکان له هه‌رێمی كوردستان نزم ببنەوە .
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمای له‌م 3 رۆژی داهاتوو به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
ھەولێر: 42 به 43
سلێمانی: 40 به 41
دھۆک: 41 به 42
ھەڵەبجە: 42
کەرکووک: 43 به 44
گەرمیان: 45 به 46
ئاراس جه‌بار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دوابەدوای ئەم سێ رۆژەی ئاماژه‌پێكراوه، پلەکانی گەرما جارێکی دیکە ھاوشێوەی ئەم ماوەیە بەرز دەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.