Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:41

فەوزی هەریری: پێش کۆتاهاتنی مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردن دەکرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە پێش كۆتاهاتنی مانگی شوباتی ساڵی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی 07ـی 2023 فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (کوردستان تیڤی) ئاماژەی بەوە دا کە ڕۆژی 18ـی 02ـی 2024 تاوەکو مانگی ئادار، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان کراوە.

سەرۆکی دیوان سەبارەت بە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق، گوتی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق کۆبوونەوەی کرد و بڕیاری دا کە پێویستی بە 7 مانگە بۆ ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەپێی ئەمەش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەوێتە ڕۆژی 18ـی 02ـی 2024، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو نووسراوەی کۆمیسیۆنمان بەدەست نەگەیشتووە.

فەوزی هەریری جەختی کردەوە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکات و پێش 01ـی 03ـی 2023 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەروەها باسی لەوە کرد کە لەم هەفتەیەدا وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکرێت.

فەوزی هەریری هۆشداریشی دا کە ئەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازە، پێویستە بۆچوونێک هەبێت کە ئەگەر هەڵبژاردن دوابخرێت، مەترسیی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دەبێت کە هەزاران قوربانیمان داوە بۆ گەیشتن بەم ڕۆژە.

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە کە ئەمجارەیان (لەو وادەیەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری دەکرێت) هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.