Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:20

سەرۆکی حکوومەت 3 ملیار دینار بۆ دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکانی تووشبووانی تالاسیمیا تەرخان دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی 3 ملیار دینار بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ تووشبووانی تالاسیميا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی 07ـی 2023 لە ڕاگەیەنراوێک فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرانبەر بە دۆخی تەندروستیی تووشبووانی تالاسیميا، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر تەرخانکردنی بڕی 2 ملیار و 871 ملیۆن و 698 هەزار دینار، بە مەبەستی دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ تووشبوانی تالاسیميا لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).

ڕاشیگەیاند: بە جۆرێک بڕی ملیارێک و 66 ملیۆن و 375 هەزار دینار بۆ پارێزگای هەولێر، ملیارێک و 66 ملیۆن و 375 هەزار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی، 738 ملیۆن و 948 هەزار دینار بۆ پارێزگای دهۆک.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم گوژمەیە لەسەر بودجەی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەڕایەتیی گشتیی پەیوەندیدار بە پارێزگاکە خەرج دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.