ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی ئەمەریكییەوە بڵاویكردەوە، كە واشنتۆن سزا بەسەر 14 بانكی عێراقیدا دەسەپێنێت ،بەمەبەستی ڕێگریكردن لە ئەنجامدانی مامەڵەكردن بە دۆلار، ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی گشتگیر بۆ بەرەنگاربوونەوەی دزەكردنی دراوی ئەمەریكی بۆ ئێران دێت.
لەوبارەیەوە عەبدولڕەحمان نەجم مەشهەدانی ئەكادیمیست و ئابووریناسی عێراق، دووپاتی دەكاتەوە كە ئەم جۆرە سزایانە كاریگەرییەكی زۆریان لەسەر نرخی دۆلار لە عێراقدا دەبێت.
مەشهەدانی ڕوونیكردەوە، ئەو بانكانەی كە سزاكانیان بەسەردا سەپێنراوە، بەشێكیان سەر بە لایەنە ئاینییەكانن لە عێراق.
هەروەها ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێت: ئەمەریكا زانیاریی ئاشكرا كردووە كە بانكە عێراقییەكان تێوەگلاون لە سپیكردنەوەی پارە و مامەڵەی ساختە، كە ڕەنگە هەندێكیان كەسانی سزادراوی تێدابێت و نیگەرانییەكانیشی خستۆتە ڕوو كە ڕەنگە ئێران سوود لەم مامەڵانە وەربگرێت.
هاوكات مەحمود داغر، ئابوریناسی عێراق، پێشبینی دەكات كە سەپاندنی سزا بەسەر بانكەكانی عێراقدا، كاریگەری دابەزینی زیاتری بەهای دیناری عێراقی لێبكەوێتەوە، بەجۆرێك نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بەرامبەر دۆلار ببێتە سەرووی ئاستی هەزار و 500 دینار بەرامبەر دۆلار.
ئەمریكا سزا بەسەر 14 بانكی عێراقیدا دەسەپێنێت و نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.