Erbil 6°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 05:36

یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 79 دۆلار و 61 سه‌نت مامەڵەی پێوەكرا

کوردستان TV
100%


لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 79 دۆلار و 61 سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ سێشه‌م18ی7ی2023، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 79 دۆلار و 99 سەنت و رۆژەکەی بە 79 دۆلار و 63 سه‌نت تەواو کرد. به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش ، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسه‌دا 0،03 دابەزینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و بە 79 دۆلار و 61 سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 75 دۆلار 52 سەنت فرۆشرا.
نرخی نەوت بەهۆی کەمبوونەوەی یەدەگەکانی نەوتی بازرگانیی ئەمریکا و ناڕوونییەکان سەبارەت بە ئابووریی چین، بەردەوامە لە هەڵکشان و داکشان.
ئەنستیتۆی نەوتی ئەمریکا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە پێشنینی دەکات یەدەگەکانی نەوی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی، 797 هەزار بەرمیل کەم بکات، ئەمە لە کاتێکدایە کە وا پێشبینی دەکرا کە دوو ملیۆن 250 هەزار بەرمیل کەم بکات. بڕیاریشە ئەمڕۆ زانیارییە فەرمییەکانی تایبەت بە یەدەگی نەوتی ئەمریکا ئاشکرا بکرێن.
سەرەڕای هەنگاوەکانی حکوومەتی چین بۆ پاڵپشتیکردنی ئابووریی، ئابووری وڵاتەکە لە خوار چاوەڕوانییەکانەوە گەشەی کردووە، ئەمەش سەبارەت بە چالاکییە ئابوورییەکان نیگەرانیی دروست کردووە.
لاوازیی گەشەکردنی ئابووریی لە گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاو لە جیهان (چین)، وا دەکات کە خواست لەسەر نەوتیش کەم بێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە نادڵنیاییەکان سەبارەت بە دابینکردنی نەوت لە بازاڕەکان، پشتگیری لە بەرزبوونەوەی نرخەکان دەکات.
پێشبینی دەکرێت لە ئەنجامی کاریگەرییەکانی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان لەلایەن وڵاتانی گرووپی ئۆپیک پڵەس بەتایبەتیش سعوودیە و رووسیا لە نیوەی دووەمی ساڵی 2023دا، دابینکردنی نەوتی خاو بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بکات.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 79 دۆلار و 82 سەنت بۆ 80 دۆلار و 15 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 79 دۆلار و 49 سەنت بۆ 79 دۆلار و 16 سەنت بمێنێتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.