Erbil -1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 07:30

بانكی ناوەندی عێراق: هەڵمەتی پاڵپشتیكردنی دینار سەركەوتوو بووە

کوردستان TV
100%

عەمار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ،سەركەوتنی هەڵمەتی پاڵپشتیكردنی دیناری ڕاگەیاند.
خەلەف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، بانكی ناوەندی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە كۆمەڵێك ڕێكار و ڕێنمایی، پاڵپشتی سەقامگیریی نرخی ئاڵوگۆڕی دراوی كردووە ،كە بریتی بوون لە مامەڵەی بەرفراوان بۆ هاوردەكردنی كەلوپەل و خزمەتگوزارییەكان لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنییەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد،ئەمە خاڵێكی سەرەكی بوو بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی بازرگان و ئەو كەسانە بگرێتەوە كە ڕێگەیان پێدراوە دراوی بیانی بەدەستبهێنن.
 ڕوونیشیكردەوە كە خێراكردنی ڕێكارەكان، هۆكارێكی دیكە بووە بۆ باشتركردنی متمانە بە پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: هیچ كێشەیەك لە دابینكردنی دۆلاردا نییە، بەڵكو لە خواستدایە، بەو پێیەی دابینكردن هەیە و  بانكی ناوەندیش هەوڵدەدات چارەسەری كێشەكان بكات بۆ ئاسانكاری بەدەستهێنانی دراوی بیانی بۆ هاوردەكردنی كاڵاكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان و گەشتیاران بە مەبەستی چارەسەركردن لە نەخۆشخانەكانی دەرەوەی وڵات.
ئەوەشی خستەڕوو، هەڵمەتی پاڵپشتیكردنی دینار سەركەوتوو بووە، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە كە ئێستا زۆرێك لە كاڵا و خزمەتگوزارییەكان لەبری دۆلار بە دینار نرخیان بۆ دانراوە، بەتایبەتی ئامێرە كارەبایی و ئەلیكترۆنییەكان.
لێدوانەكەی جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لەكاتێكدایە كە ئێستاكە نرخی 100 دۆلار ئەمریكی لە عێراقدا گەیشتۆتە نزیكەی 149 هەزار دینار و بەهای دینار لەبەرامبەر دوڵاری ئەمریكیدا نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.