شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی پێشبینییه‌كانی بۆ وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵ ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كرێ له‌م وه‌رزه‌دا بارانێكی زۆر ببارێت و بگره له سه‌رووی تێكڕای ئاساییه‌وه بێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی گوتی: پێشبینییه‌كان بۆ هه‌رسێ مانگه‌كانی وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵ بەمجۆرەیە، بارانبارین بە رێژەیەکی زۆر لە سەرووی تێکرای ئاساییه‌وه ده‌بارێت له تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و هه‌روه‌ها پلەكانی گەرماش بەرێژەیەکی کەم لە سەروو تێکرای ئاساییه‌وه دەبێت.
گوتیشی: لە ماوەی ساڵە کەمبارانەکانی ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێشبینییە وەرزییەکانی ئەنجامێکی دروستیان ھەبووە بۆ دیاریکردنی کەشی ناوچەکانمان، ئەوەی ئەمساڵیش ھەیە دڵخۆشکەرە بۆ سەرتاسەری ناوچەکان.
هه‌روه‌ها گوتی: بە ڕێژەی 90% پێشبینی ئەوە دەکرێت نەوەک تەنیا رێژەی بارانمان لە پاییزدا نۆرماڵ و باش بێت، بەڵکو بەرێژەیەکی زۆریش لەسەروو نۆرماڵه‌وه دەبێت.
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌گوێرەی پێشبینییەکان ڕێژه‌ی بارانبارینی پاییزی ئه‌مساڵ نزیکە ھاوشێوەی پاییزی ساڵانی 2015 و 2018 بێت یاخود باشتریش بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.