Erbil 10°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 12:42

ملیۆنان دۆلار و دوو ئۆتۆمبێلی گرانبه‌های به‌رپرسێكی عێراقی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕالی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌ستی به‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها به‌ دوو تابلۆی نایابه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ملیۆنان دۆلاری به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ده‌سته‌ی باجی ئه‌نباڕ گرت به‌هۆی تێوه‌گڵان به‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌.

حه‌یده‌ر حه‌نوون سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕالی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕایگه‌یاند: ده‌سته‌كه‌مان بڕیاری دا ده‌ست به‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها به‌ دوو تابلۆی نایابه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بڕی 5 ملیۆن دۆلاری به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ده‌سته‌ی باجی ئه‌نباڕدا بگرێت.

ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی پێشووی ده‌سته‌ی باجی ئه‌نباڕ تێوه‌گڵاوه‌ به‌ گه‌نده‌ڵی و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی.

به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی ده‌سته‌كه‌ بڵاوی كردۆته‌وه‌، ئه‌و دوو ئۆتۆمبێله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ده‌سته‌ی باجی ئه‌نباڕ كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ بریتین له‌ جی كڵاس و كادیلاك كه‌ دوو تابلۆی نایابیشیان له‌سه‌ره‌ و‌ پێشبینی ده‌كرێت نرخه‌كه‌یان بگاته‌ 450 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕالی هه‌روه‌ها ده‌ستگیركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی پارێزگای ئه‌نباریشی به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ڕاگه‌یاندبوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.