به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی پۆلیس بوونه‌ته‌وه.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی کێشەیەک لە نێوان دوو لایەندا دروست بوو، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی بەدەم کێشەکەوە چوون، به‌ڵام دوو تۆمەتبار کاردانەوەیان بەرامبەر هێزەکانی پۆلیس نواند، سەرەنجام توانرا هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێن.
ڕاشیگه‌یاند: ئێستا هه‌ردوو تۆمەتباره‌كه به‌ناوه‌كانی (ا، ع، م) لە دایکبووی ساڵی 1983 پیشەی پێشمەرگە و (ش، ا، ع) لەدایکبووی ساڵی 2005 پیشە کاسب، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 230 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لێکۆڵینەوە لەگەڵ هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه بەردەوامە و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی چوارچراوه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.