بەرپرسی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگهیاند كه بڕیاردراوە بۆ ئهمساڵ کۆنگرەی سەرجەم سەندیکا و کۆمەڵە و یەکێتییەکان ئەنجام بدرێت.
سیروان گەردی بەرپرسی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکانی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگهیاند: لە ژێر ڕۆشنایی بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری داوە کۆنگرەی سەرجەم سەندیکا و کۆمەڵە و یەکێتیەکان ئەنجام بدرێت.
ڕاشیگهیاند: بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکانی مەکتەبی سیاسی پارتی، تەواوی هەنگاو و ڕێگاکان دەگرینە بەر کە تا کۆتایی ساڵی 2023 کۆنگرەکان بچێتە بواری جێبەجێکردن، بۆ ئەوەی چیتر سەندیکا و کۆمەڵە و یەکێتیەکان لە بۆشایی یاسایدا نەمینێنەوە.
سیروان گەردی ئاماژهی بهوهش دا كه بۆیەی ئێستا بەشێک لە سەندیکا و کۆمەڵە و یەکێتیەکان کۆنفرانس و کۆنگرەی خۆیان بەستووە و بەردەوامیش دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.